قه‌یرانی ئۆکرانیا هه‌روادێ زیاتر په‌ره ده‌سه‌نێت. خۆپیشانده‌ران سورن له‌سه‌ر داواکانیان بۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌که.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن خۆپیشانده‌ران متمانه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان به لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن نییه و خۆشیان نوێنه‌رانی خۆیان بۆ وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا هه‌ڵبژاردووه.
ئۆپزسیۆنی ئۆکرانیا ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌رۆکایه‌تی باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی وڵاته‌که و ته‌نها ڕێگه‌یه‌کیشه بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیه‌کان که تا ئێستا به سه‌دان کوژراو و بریندار هه‌ن.
سۆران پاڵانی مامۆستای یاسا له زانکۆی کۆیه ده‌ڵێت ڕووداوه‌کانی ئۆکرانیا به‌شێکه له ململانێی ڕۆژئاوا و ڕووسیا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئۆکرانیا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بووه و لایه‌کیان خۆی به نزیک له ڕۆژهه‌ڵات ده‌زانێت و لایه‌که‌ی تریشیان ده‌خوازێت له ڕۆژئاواوه نزیک بێت.
به‌ڕێز پاڵانی که ماوه‌یه‌کی زۆر له ئۆکرانیا ژیاوه و بڕوانامه‌ی باڵای له یاسادا هه‌ر له‌وێ به‌ده‌ستهێناوه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات نه‌وه‌ی نوێی ئۆکرانیه‌کان خواستی نزیکبوونه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا به‌ڵام نه‌وه‌ی کۆن ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ مۆسکۆدا بێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی ئۆکرانیا و ڕوسیا هه‌یانه.
سۆران پاڵانی ده‌شڵێت سه‌رۆکی ئۆکرانیا له ڕووی ئه‌و ده‌ستکه‌وته ئابوریانه‌ی له وڵاته‌که‌دا به‌ده‌ستی هێناون ده‌یه‌وێت ڕۆڵی ڕوسیا له ناوچه‌که‌دا بگێڕێنێته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ سۆران پاڵانی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: