بۆ یه‌که‌م جار له پاش نزکه‌ی 60 ساڵی دابڕان به‌هۆی شه‌ڕی هه‌ردوو کۆریاوه ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی به ته‌مه‌نی کۆریای باشور چاویان به ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان که‌وت که له کۆریای باکورن.
ئه‌و یه‌کتر بینینه له نێوان 82 که‌سی باشور و 180 که‌سی باکور له هاوینه هه‌واری کێوی کومگانگی له که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی کۆریای باکور ئه‌نجام درا.
خێزانه‌کان به چاوی پـڕ له فرمێسکه‌وه یه‌کتریـیان له ئامێزگرت و دیاری و وێنه‌ی خێزانیـیان له‌گه‌ڵ یه‌کدا ده‌گۆڕیـیه‌وه.
ڕێوڕه‌سمێکی هاوشێوه له ساڵی 2010 شدا به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان خه‌ریک بوو ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه به‌هۆی زیادبوونی ناکۆکیـیه‌کان له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ که هێشتاش له حاڵه‌تی شه‌ڕی ساردان.
بۆ چه‌ندین هه‌فته بوو پیونگیانگ ده‌یگوت ئه‌و ڕێوڕه‌سمه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و سیئۆڵ مانۆڕی له‌شکری ساڵانه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتۆندا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له کۆتایـیدا باکور پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاست به‌رز له هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕازی بوو که هه‌ڵینه‌وه‌شێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌کانی که خه‌ڵکی کۆریای باشورن خۆشحاڵییان ده‌ربڕی به بینینی که‌سوکاره باکوریـیه‌کانیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پـێـیان وه‌هابوو دواجاره که‌سوکاره‌کانیان ده‌بینن یان قسه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له کاتێکدا که ته‌له‌فۆن کردن و نامه گۆڕینه‌وه‌ش له نێوان کۆریاکاندا له لایه‌ن هه‌ردوو حکومه‌ته‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
به ملیۆنان که‌س له کاتی شه‌ڕی هه‌ردوو کۆریا له ساڵانی په‌نجاکاندا له که‌سوکاریان دابڕان. ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وانه به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ جارێکیش که‌سوکاریان ببیننه‌وه گیانیان له ده‌ست دا.