Accessibility links

هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی له‌شـکری میسر بۆردومانی شوێنی چه‌کدارانی توندڕه‌و له‌ سینا ده‌که‌ن

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن هه‌لیکۆپـته‌ره‌کانی له‌شـکر له‌ باکوری نیمچه‌ دورگه‌ی سینا موشه‌کبارانی چه‌ند ماڵێـکیان کردووه‌ که‌ چه‌کدارانی توندڕه‌و تیایدا کۆبووبوونه‌وه،‌ وه‌ له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان گوتیان ماڵێـکی گه‌وره‌ له‌ شـارۆچکه‌ی شێخ زوه‌ید بۆردومانکراوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ماڵێـکیش له‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری. گوتیشیان ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی باڵای کۆمه‌ڵی ناسراو به‌ ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدس له‌ نێو کوژراوه‌کاندان.
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ که‌ هاوسۆزه‌ له‌گه‌ڵ قاعیده‌، له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوو به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌ چه‌ندان هێرش ڕاگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه‌‌ی بووبوونه‌ مایه‌ی کوژرانی ده‌یان که‌س که‌ زۆربه‌یان پـۆلیس و سه‌رباز بوون.
جێی ئاماژه‌یه‌ چه‌کداران بۆ چه‌ند سـاڵێـکه‌ له‌ باکوری سینا هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش، به‌ڵام له‌ پاش له‌کارلادانی محه‌مه‌د مورسی له‌ سه‌رۆکایه‌تی وڵات، هێرشه‌کانیان زیاکردووه‌.
XS
SM
MD
LG