فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ڵوێستێێکی هاوبه‌ش وه‌رده‌گرن دژی توندوتیژیه خوێناویه‌کان له ئۆکرانیا.
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ئانگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پاریس فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا داوای سه‌پاندنێکی خێرای سزایه‌کی به به‌رنامه‌ی کردووه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له سه‌رکوتکردنه‌کان له ئۆکرانیا.
هه‌ر له‌و لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌دا خانم مێرکڵ ده‌ڵێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌یاندا له برۆکسل تاووتوێی سه‌پاندنی سزا ده‌که‌که‌ن به‌سه‌ر کیێڤدا.
هاوکات جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و هاوشانه فه‌ڕه‌نساییه‌که‌ی له پاریس کۆبوونه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ندادا زوویه‌کی پێنجشه‌ممه ده‌چنه کیێڤ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی دوا زانیاریه‌کان به‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌ی برۆکسل.
به‌ڕێز کیری ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاییه‌کاندا وتووێژی کردووه سه‌باره‌ت به شیانه‌کانی سزاکان و هه‌روه‌ها بڕیاری تریش له‌سه‌ر ئۆکرانیا تا بتوانرێت ژینگه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌به‌ردانه‌واندن بهێنرێته ئاراوه له نێوان حکومه‌ت و ئۆپزسیۆنی ئۆکرانیادا.