ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن کابرایه‌کی ئه‌ڵمانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانیان ده‌ستگیرکردووه به گومانی دابین کردنی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی تایبه‌ت بۆ به‌رنامه‌ی موشه‌کیی ئێران.
دادپارێزانی گشتی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (دکتۆر عه‌لی ڕیزا) یان به گوناهبار داناوه به تاوانی دابین کردنی ئه‌و که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لانه‌ی له به‌رنامه موشه‌کیه‌که‌ی ئێران‌دا به‌کارده‌هێنرێن و ده‌شڵین ته‌واوی که‌ره‌سته و که‌ل و په‌له‌کانی بایی 315 هه‌زار دۆلار بوون و ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ش له ساڵی 2011 تا ساڵی 2013 نێردراون بۆ ئێران.
وه‌ک دادپارێزانی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌یان پێکردووه ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی دکتۆر عه‌لی ڕیزا ناردووی بۆ هه‌ردوو مه‌به‌ستی سیڤیڵی و له‌شکرییش به‌کارده‌هێنرێن و که‌ره‌سته‌کانیش دروستکراوی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تریشن، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن گومانباره‌که که‌ره‌سته‌کانی له ڕێی کۆمپانیایه‌که‌وه له وڵاتێکی عه‌ره‌بی دراوسێی ئێرانه‌وه گواستۆته‌وه، به‌ڵام ناوی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیه‌یان نه‌هێناوه.
دکتۆر عه‌لی ڕیزا بی، که به‌پێی یاسای ئه‌ڵمانی دوا ناوی ناهێنرێت ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری بۆن ده‌ستگیر کراوه و له‌لایه‌ن دادوه‌ریشه‌وه بڕیاری هێشتنه‌وه‌ی له گرتووخانه دراوه هاوکاتی به‌رده‌وامی لێکۆڵینه‌وه‌کان.