Accessibility links

دادگا دێته‌ ناو کێشه‌ سیاسیه‌کانی تایلانده‌وه‌


دادگای تایلاند ئاگاهی داوه‌ به‌ حکومه‌ت تا هێز دژی خۆپیشانده‌ران به‌کارنه‌هێنێت. ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا پاش پێکدادانه‌کانی دوێنێ سێشه‌ممه‌ بوو له نێوان هێزه‌کانی پۆلیس و خۆپیشانده‌راندا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش دادگای سیڤیڵی تایلاند داوای ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که‌شی ڕه‌تکرده‌وه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌ی ئه‌و بڕیاری باری نائاساییه‌ی بۆ 60 ڕۆژ له‌ وڵاته‌که‌دا دراوه‌.
حکومه‌تی تایلاند له‌ دره‌نگانێکی مانگی یه‌کی ڕابردوودا بڕیاری باری نا ئاسایی ڕاگه‌یاند و بۆ ده‌ستگیرکردنی گه‌وره‌ ڕێبه‌رانی خۆپیشاندانه‌کانی تایلاند به‌کاری هێنا و هه‌روه‌هاش بۆ ڕیگه‌گرتن له‌ خۆپیشاندان له‌ هه‌ندێک شوێنی خۆپیشانده‌ران له‌ بانکۆک ی پایته‌خت.
له‌ پێکدادانه‌کانی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا 4 خۆپیشانده‌ر و پۆلیسێک کوژراون و ده‌یان که‌سی تریش بریندارن.
وێڕای توندوتیژیه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ خۆپیشانده‌رانی ئۆپزسیۆن هه‌ڵمه‌ته‌کانی خۆیان به‌رفراوان تر کردووه‌ و تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ پێکدادانێک ڕووینه‌داوه‌.
XS
SM
MD
LG