Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی تونس ده‌کات


Tunisia Kerry

Tunisia Kerry

جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشته‌ تونس بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی دیموکراسی له‌و وڵاته‌ که‌ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ناسرا له‌وێوه‌ ده‌ستیپـێکرد.
بڕیاره‌ جۆن کێری چاوی به‌ سه‌رۆك مونسیف مه‌رزووق و سه‌رۆك وه‌زیر مه‌هدی جومعه‌ بکه‌وێت له‌ میانه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ی که‌ پـێشتر ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا تونس ده‌ستوورێکی نۆیـیان په‌سه‌ندکرد که‌ ژماره‌یه‌ك چاودێران ده‌ڵێن یه‌کێکه‌ له‌ پێشهاته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کان له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا به‌ڵام نه‌یاره‌کان ده‌ڵێن به‌گوێره‌ی پێویست مافه‌کانی ژنان ناپارێزێت.
بان کی مۆنی سکرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتۆکانیش ستایشی تونسی کرد بۆ په‌سه‌ندکردنی ده‌ستووره‌ نۆییه‌که‌یان و گوتی له‌و باوڕه‌دایه‌ وڵاته‌که‌ ده‌کرێت ببێته‌ نموونه‌ بۆ خه‌ڵکانی تر ئه‌وانه‌ی دیموکراسیان گه‌ره‌که‌.
XS
SM
MD
LG