Accessibility links

ئێران و زلهێزانی جیهان وتووێژده‌که‌ن بۆ گه‌یشـتن به‌ ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی


Head of the U.S. delegation, Under Secretary of State Wendy Sherman (R), and an unidentified person leave a hotel in Vienna, Feb. 17, 2014.

Head of the U.S. delegation, Under Secretary of State Wendy Sherman (R), and an unidentified person leave a hotel in Vienna, Feb. 17, 2014.

وتووێژکه‌رانی ئێران و زلهێزه‌کانی جیهانی له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ڤییه‌نا کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر داڕشتنی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی دڕێژ خایه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی پرۆگرامی ناوکی ئێران ئاشتیانه‌یه‌.
هه‌ردوو لایان له‌ مانگی 11 دا گه‌یشتبوونه‌ ڕیکه‌وتنێکی کاتی به‌گۆیره‌ی ده‌بێت ئێران به‌شێکی زۆری چالاکیـیه‌کانی گرنگی ناوکی ڕابگرێت له ‌به‌رامبه‌ر سووکردنی ئابڵوقه‌کانی به‌سه‌ر تاران سه‌پێندراوه‌.
ئێران له‌ مێژه‌وه‌ ده‌ڵێت پرۆگرامی ناوکی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه‌ وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ و توێژینه‌وه‌ی پزیشکی.
له‌ سه‌ودا نۆییه‌که‌دا ، کۆمه‌ڵه‌که‌ی که‌ بریتین له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و روسیا و چین و ئه‌ڵمانیا، ده‌یانه‌وێت ئێران گه‌ره‌نتی بدات که‌ چه‌کی ناوکی به‌رهه‌م ناهێنێت. و له‌به‌رامبه‌ریش ئێران خوازیاره‌ تێکڕای سزاکانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت که‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر زیانی به‌ ئابوریـیه‌که‌ی گه‌یاندووه‌.
جێی باسه‌ به‌ر له‌ وتووێژه‌کان جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌دا کۆبووه‌ له‌گه‌ڵ کاثرین ئه‌شتۆنی سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا که‌ سه‌رۆکایه‌تی دانوستانه‌کانی زلهێزه‌کانی جیهانی ده‌کات.
XS
SM
MD
LG