Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل سه‌ردانی چه‌ند بریندارێـکی سیڤیلی سوریا ده‌کات


سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک برینداری سوری کرد که‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی ئیسرائیل چاره‌سه‌ری پـزیشـکیـیان بۆ ده‌کرێت.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌رزایـیه‌کانی جۆلان، که‌ له‌وێ ژماره‌یه‌ک که‌سی سیڤیلی سوریا تیمارده‌کرێن، له‌وانه‌ی له‌ نێو شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌یاندا برینداربوون.
نه‌ته‌نیاهو گوتی ئیسرائیل ژیانی ئه‌و که‌سانه‌‌ ده‌پارێزێت که‌ بریندارده‌بن له‌و کوشـتنکاریـیه‌ی ڕۆژانه‌ له‌ سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گوتیشی ئه‌مه‌ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسرائیله‌.
پاشان هێرشی کرده‌ سه‌ر ئێران و گوتی ئه‌و وڵاته‌ ڕژێمی ئه‌سه‌د پـڕچه‌ک ده‌کات که‌ کوشـتنکاری له‌ دژی خه‌ڵکی خۆی ئه‌نجام ده‌دات. گوتیشی ئه‌مه‌ش ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئێرانه‌، بۆیه‌ جیهان ناتوانێت ئه‌مه‌ له‌بیربکات.
بریندارێـکیش که‌ ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهو کرد، سوپاسی ئیسرائیلی کرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌کرێت.
پاش کۆتایی‌هاتنی سه‌ردانه‌که‌ی نه‌ته‌نیاهو‌، دوو گولـله‌ خومپاره‌ که‌ له‌ سوریاوه‌ هه‌ڵدرابوون به‌ر به‌رزایـیه‌کانی جۆلان که‌وتن، به‌ڵام هیچ زیانی گیانی و ماڵیان لێ نه‌که‌وته‌وه‌.
ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل له‌ کاتێـکدایه‌ زلهێزانی جیهان و ئێران ده‌سـتیان به‌ وتووێژکردن کردووه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌سـتی گه‌یشـتن به‌ ڕێـکه‌وتنێـکی کۆتایی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێراندا.
XS
SM
MD
LG