Accessibility links

له‌ توندوتیژیـیه‌کانی سێشه‌ممه‌ی عێراق نزیکه‌ی 70 کوژراو و بریندار ده‌که‌ونه‌وه‌

  • Goran Tawfeeq

له‌گه‌ڵ ناکۆکی و کێشه‌ سیاسیـیه‌کاندا بارودۆخی ئه‌منی عێراق هه‌تا دێت مه‌ترسیدارتر ده‌بێت و پـژانی خوێنی عێراقیـیه‌کانیش له‌ هه‌رکات زیاتر خوێناوی و قوربانی گه‌وره‌تر تۆمارده‌کات.
زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاکانی بابلی باشوری عێراق و هه‌ردوو پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و موسڵی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه‌ بوونه‌ مایه‌ی کوژران و برینداربوونی نزیکه‌ی 70 که‌س که‌ ژماره‌یه‌کیان ئه‌فسه‌ر و پـۆلیسی عێراقین.
XS
SM
MD
LG