له‌شـکری پاکسـتان ڕایگه‌یاند، چه‌کدارانی تاڵیبانی وڵاته‌که‌یان ڕۆژی سێشه‌ممه ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێـکی له‌شـکری کردووه و تیایدا ئه‌فسه‌رێـکیان کوشتووه.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی له‌شـکر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌فسه‌ری چوار ئه‌ستێره (جیهان زیب) له‌و هێرشه‌دا کوژرا که له نزیک شـاری پـیشـاوه‌ر کرابوو. گوتیشی به دوایدا شه‌ڕه ته‌قه ڕوویداوه و 3 چه‌کداریش کوژراون.
کاربه‌ده‌ستێـکی تاڵیبانیش ڕوودانی هێرشه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی به‌رپـرسێـکی ئاسایشی پـیشاوه‌ری تیادا کوژراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری سه‌ر به باڵێـکی تاڵیبان له ناوچه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای پاکستان 23 پاسه‌وانی سه‌ر سنووریان کوشت ، ده‌ڵێن له تۆڵه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیانه‌یه که له ناوچه خێڵه‌کیـیه‌کانی نزیک سنووری ئه‌فغانسـتان به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئه‌م ڕووداوه وه‌های له حکومه‌تی پاکسـتان کرد دانوسـتاندنێـک که بڕیاربوو له‌گه‌ڵ تاڵیباندا به‌ڕێوه‌بچێت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
چاودێران ده‌ڵێن سه‌رکردایه‌تی تاڵیبان که به ئه‌نجامدانی وتووێژ قایل بووه، له توانایدا نیـیه کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کانی نێویدا بکات، تاوه‌کو بتوانرێت پابه‌ندی ئاگربه‌سـتێـکی کاتی بـبن.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه نوێنه‌رانی حکومه‌ت بۆ وتووێژه‌کان له ئیسلام ئاباد له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر نه‌واز شه‌ریف کۆبوونه‌وه و پـێـیان ڕاگه‌یاند که چیتر ناتوانن له‌گه‌ڵ تاڵیباندا دانوسـتاندن بکه‌ن.