شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی عێراقدا له به‌غدا به‌بێ گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن یانیش هاتنه ئارای به‌ره‌وپێشچونێکی به‌رچاو گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
سه‌ردانی ئه‌م شانده که به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بوو، پاش سه‌ردانێکی سه‌ره‌ک وه‌زیری هه‌رێم دێت بۆ وڵاتی تورکیا و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئانکه‌ره.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌کانی سه‌رنه‌که‌و‌تنی ئه‌و سه‌ردانه دیار بوو به تایبه‌تی که له ئێستاوه که هیچ کارتێکی ئه‌وتۆ به‌ده‌ست سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراقیه‌وه نه‌ماوه و شکسته‌کانیشی له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق دیارن، وه ده‌شڵێت هه‌ر بۆیه سه‌ردانه‌که به گشتی بارێکی ئه‌رێنی باش نه‌بووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر ڕێبوار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌کانی تورکیادا بڵاوکراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕوانینی ئانکه‌ره له‌سه‌ر هه‌نارده کردنی نه‌وت له هه‌رێمه‌وه بۆ تورکیا که ده‌ڵێن "ئانکه‌ره به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق ئه‌و کاره ناکات" سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا بێت وه‌ک ده‌ڵێت به تایبه‌تی که ئێستا تورکیا به‌شێکی زۆری نه‌وتی هه‌رێمی له‌لای خۆی عه‌ممارکردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: