به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه دواکه‌وتنی زیاتری پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه.
ستاره عارف، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هاوڕایه و ده‌شڵێت ئه‌وتا هه‌ر له ئێستاوه کاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌کان ده‌رکه‌وتوون له نه‌مانی پاره له بانکه‌کانی هه‌رێمدا و گرانی بازاڕ و وه‌ک ده‌شڵێت له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه که به حکومه‌تی کار به‌ڕێکه‌ر ناودێری ده‌کات به‌بێ هه‌بوونی هیچ چاودێریه‌ک هه‌موو کارێک ده‌کات.
ستاره عارف ده‌شڵێت له پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی نێوان ڕیکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ستێک دروست بووه که پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌ت خێراییه‌کی به خۆوه گرتووه و ده‌شڵێت ئه‌م ماوه‌یه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌وه تا ئێستا لایه‌ن هه‌ن سودمه‌ندن له دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ستاره عارف کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: