Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری نوێی لوبنان ته‌مام سه‌لام ڕۆژی شه‌ممه‌ حکومه‌تی نوێی ڕاگه‌یاند دوابه‌دوای چه‌ند مانگی ململانێی سیاسی.
بۆ چه‌ند مانگێکه‌ لوبنان له‌لایه‌ن حکومه‌تێکی کاربه‌ڕێکه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برا هاوکاتی ئه‌وه‌ی مشتومڕێکی زۆر هه‌بوو له‌ نێوان دوو لایه‌نه‌ سه‌ره‌کییه‌ سیاسیه‌که‌ی وڵاته‌که‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ چی به‌ده‌ست بێت و چی به‌ده‌ست نه‌بێت. ته‌مام سه‌لام سه‌رۆک وه‌زیری نوێی لوبنان کوڕی یه‌کێک له‌ سه‌رۆک وه‌زیره‌ خۆشه‌ویست و درێژخایه‌نه‌کانی لوبنانه‌ له‌ مه‌ڕاسیمی وه‌رگرتنی پۆسته‌ نوێیه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد هه‌وڵی داوه‌ حکومه‌تێکی هاوسه‌نگ له‌ نێوان لایه‌نه‌کاندا پێک بهێنێت که‌ هه‌مو لایه‌نه‌کان به‌شدار بن تیایدا به‌ڵام به‌بێ به‌کار هێنانی هیچ بیرۆکه‌یه‌کی ئاین و ئاینزایی.
مشتومڕێکی زۆر له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری ناوخۆ بووه‌ مایه‌ی دواکه‌وتنی پێک هێنانی حکومه‌تی نوێ بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه‌.
XS
SM
MD
LG