Accessibility links

عارف نادری: وڵاتانی ئیسلامی ئه‌وه‌ی کۆیان ده‌کاته‌وه‌ ته‌نها ناوێکه‌ نه‌ک ناوه‌رۆک

  • Jani Diylan

عارف نادری

عارف نادری

30 له‌ په‌رله‌مانتارانی وڵاتانی ئیسلامی له‌ ئێران کۆده‌بنه‌وه‌.
عارف نادری چالاک و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ موسڵمانن چ شتێک به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌یان به‌ستێته‌وه‌ ده‌ڵێت " له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان کۆ ده‌کاته‌وه‌ داخوازی ئێران بوو بۆ پێشوازی بۆ درووستکردنی بیرو بۆچوونێکی هاوبه‌ش و ئیسلامی بوونی ئه‌وانه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ێن ناکۆکی له‌ نێوان هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌یه‌. کاک عارف هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت یه‌کگرتنێکی ڕاسته‌قینه‌ له‌ نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا نییه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ناگونجی و دژ به‌یه‌که‌ وته‌نها ئه‌وه‌ی کۆیان ده‌کاته‌وه‌ ناوێکه‌ نه‌ک ناوه‌رۆکه‌که‌ی. کاک عارف ده‌شڵێت بێجگه‌ له‌مه‌ی که‌ به‌ شێوه‌ی نا راسته‌وخۆ هه‌ندێک جارله‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، له‌ کۆبونه‌وه‌ گشتی و هاوبه‌شه‌کانیان له‌ پێشیلیه‌کانی مافی مرۆڤ خۆیان بێده‌نگ ده‌که‌ن".

XS
SM
MD
LG