سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پێشنیازی ملیۆنان دۆلاری وه‌ک کۆمه‌کی فیدراڵی کردووه بۆ ولایه‌تی کالیفۆرنیا که گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری کشتوکاڵه له وڵاته‌که‌دا. کۆمه‌که‌که‌ش به‌مه‌به‌ستی زاڵ بوونه به‌سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی وشکه ساڵییه‌کی زۆر.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئێمه دابین کردنی 100 ملیۆن دۆلار له یاسای کێڵگه‌ی که له هه‌فته‌ی ڕابوردوو مۆرم کرد خێرا ده‌که‌ین بۆ هاوکاری کردنی خاوه‌ن کێڵگه‌کان. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر کێڵگه‌که‌یان وشک بکات ئه‌مه هاوکارییان ده‌کات بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌روبومه‌کانیان. له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا ڕامانگه‌یاند 20 ملیۆن دۆلار ته‌رخان ده‌که‌ین بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که وشکه‌ساڵی کاری تێکردوون ئه‌مڕۆ ڕاده‌گه‌ێنین هه‌تا 50 ملیۆن دۆلاری زیاتر بۆ کالیفۆرنیاو ولایه‌ته‌کانی تری که وشکه‌ساڵی کاریتێکردون ته‌رخان ده‌که‌ین.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ کالیفۆرنیا سه‌رۆک هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند داوای 1 ملیار دۆلار له کۆنگرێس ده‌کات بۆ هاوکاری کردنی کۆمه‌ڵگاکان له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان له کاریگه‌رییه‌کانی تێکچوونی که‌شو هه‌وا بپارێزن.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی تێکچوونی که‌شو هه‌وا مانای وشکه‌ساڵێیه، لاوفاو و کاره‌ساته سروشتییه‌کانی تره.