Accessibility links

به‌هۆی پێکدادان له‌ عێراق ژماره‌یه‌ک که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و پێکدادان له‌ ناوه‌ڕستی عێراق به‌لایه‌نی که‌م 7 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون و 8 که‌سی تریش بریندار بوون.
دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس ڕایانگه‌یاند دوو بۆمبی لاڕێگا یه‌که‌کانی هاوبه‌شی پۆلیس و له‌شکریان کردبوو به‌ ئامانج له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ شارۆچکه‌ی جورف ئه‌لسه‌خه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به‌ هۆی دروست بوونی پێکدادان . چوار پۆلیس پۆلیس و سێ سه‌رباز کوژران.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ش کرد 16 ملیتان کوژران و 17ش ده‌ستگیر کراون هاوکات 7 ماڵیش له‌لایه‌ن که‌له‌لاین ملیتانه‌کانه‌وه‌ بۆ عه‌مبار کردنی چه‌که‌کانیان به‌کار ده‌هات ڕوخێنراون.
XS
SM
MD
LG