نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی داوای لێبوردن له گه‌لی سوریا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی دوواین گه‌ڕی وتووێژی ئاشتی نیوان حکومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا له ژنێڤ کۆتایی پێهات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێککه‌وتنێک بکرێت.
ئیبراهیمی گوتی گه‌لی سوریا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد وتووێژه‌کان ده‌ره‌نجامێکی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی وڵاته‌که‌یان، گوتی به‌ڵام ئه‌م دوو خولی وتووێژه هیچ شتێکی تێدا نه‌بوو. ڕوونیش نییه که‌ی سێهه‌مین خولی وتووێژه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئیبراهیمی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نه‌ی شه‌ڕکه‌ر دوا هه‌وڵی بوو بۆ ڕزگار کردنی ئه‌و وتووێژانه‌ی که گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست.
گروپی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند وتووێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ حکومتدا گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست.