ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئانادۆلۆی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند، دادگایه‌کی وڵات بڕیاری ئازادکردنی سه‌رۆکی پـێشووی بانکێـکی ده‌وڵه‌تی داوه که له‌سه‌ر تاوانی گه‌نده‌ڵی ده‌سـتگیرکرابوو.
ئاژانسه گوتی سوله‌یمان ئه‌سڵان سه‌رۆکی پـێشـووی هه‌لک‌بانک و 7 که‌سی دیکه ڕۆژی هه‌ینی ئازادکران. ئه‌مانه له نێو ئه‌و 24 که‌سه‌دا بوون که له دوای 17 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه ده‌سـتگیرکران، کاتێـک پـۆلیس ده‌ستی به لێـکۆڵینه‌وه کرد له چه‌ند که‌یسێـکی گه‌نده‌ڵی که که‌سانی نزیکی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی پـێ تاوانبارکراون.
دوو له‌وانه‌ی ده‌سـتگیرکراون کوڕی دوو وه‌زیری پـێشوون و هه‌روه‌ها کاردارێـکی ئێرانیشیان له‌گه‌ڵدایه.
پـۆلیس له ماڵی ئه‌سڵان بڕی 4.5 ملیۆن دۆلاری له ناو قتوی پـیڵاودا دۆزیوه.
هاوکات ئانادۆلۆ ڕایگه‌یاند کوڕی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆغان گه‌واهی خۆی بۆ داواکارانی گشـتی داوه له که‌سێـکی گه‌نده‌ڵی په‌یوه‌ست به دامه‌زراوه‌یه‌کی خوێندن که له لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
به‌پـێی ئانادۆلۆ بیلال ئه‌ردۆغانی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له 5 ی مانگی دوو گه‌واهی له به‌رده‌م سێ داواکاری گشـتی ئسته‌نبوڵ داوه.