گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێ بۆ میسر نه کاری ئه‌مه‌ریکایه و نه کاری سه‌رۆکی ڕووسیاشه.
ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له میانه‌ی چاوپـێکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی وه‌زیری به‌رگری میسر له مۆسـکۆ گوتی " ده‌زانم بڕیارتان داوه خۆتان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کاندیدبکه‌ن، ئه‌مه بڕیارێـکی زۆر به‌رپـرسانه‌یه که ئه‌و ئه‌رکه له پـێناو گه‌لی میسر له ئه‌ستۆ بگریت، بۆیه به ناوی خۆم و گه‌لی ڕووسیاوه هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم."
ماری هارف خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێـدوانه‌ی پـوتن گوتی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له هیچ کاندید بۆ سه‌رۆکایه‌تی میسر ناکات و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ حوکمڕانی میسر بکات، نه کاری ئه‌مه‌ریکایه و نه به‌ڕێز پـوتن، به‌ڵـکو گه‌لی میسر بۆی هه‌یه ئه‌و بڕیاره بدات.
پاشـان ماری هارف گوتی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهاندا به میسریشه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه، نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا چی ده‌وێت یان نایه‌وێت.