ئه‌ندامێکی کوردی په‌رله‌مانی سوید سه‌ردانی ناوچه کوردیه‌کانی سوریا ده‌کات و داوای پشتیوانیشیان بۆ ده‌کات.
جه‌بار ئه‌مین ده‌ڵێت یه‌که‌م جار بڕیار بوو شاندێکی په‌رله‌مانی سوید ئه‌و سه‌ردانه بکات به‌ڵام دواتر ئه‌ندامه‌کانی شانده‌که به‌هۆی باری ئاسایشیه‌وه به‌شادرییان له سه‌ردانه‌که‌دا نه‌کرد.
به‌ڕێز ئه‌مین باس له هۆکاری ئه‌و سه‌ردانه ده‌کات و ده‌ڵێت کوردوستانی سوریا به هه‌ل و مه‌رجێکی نوێ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و بۆ یه‌که‌م جاره له مێژووی سه‌د ساڵه‌ی وڵاتی سوریادا کورد بتوانن ناوچه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه بێت و تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر ئازاد بن تیایدا بۆیه گرنگ بوو نوێنه‌ری وڵاتان و نوێنه‌رانی پارته جیاوازه‌کان سه‌ردانی کانتۆنه کوردیه‌کان بکه‌ن و ده‌شڵێت بۆ خودی خۆشی گرنگ بووه ئه‌و سه‌ردانه بکات تا له نزیکه‌وه پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌کانی کوردی سوریا ڕابگه‌یه‌نێت.
جه‌بار ئه‌مین ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا له کوردوستانی سوریا هه‌یه ڕێک هه‌مان ئه‌زموونی ساڵی 1991 ی کوردستانی عێراقه و هیوایه‌کی هێناوه‌ته ئاراوه بۆ ئاینده‌ی کورد له سوریا و ده‌شڵێت ڕژێمی سوریا و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کان و تورکیا و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گه‌مارۆیان له‌سه‌ر کانتۆنه‌کان داناوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: