نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نێگه‌رانه له باره‌ی ڕه‌وشی خه‌ڵـکی سیڤیل له شـار‌ی فه‌لـلوجه‌ی عێراق که له ئێسـتادا دووچاری مه‌ینه‌تی بوونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ و شه‌ڕه‌ی شاره‌که‌ی گرتوونه‌ته‌وه، له‌وه‌تای له کۆتایی مانگی دوازده‌وه که‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده و کۆمه‌ڵه یاخیبووه سووننه‌کانی تر.
شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت تۆپـبارانی شـاره‌که‌یان چڕکرده‌وه و که‌وتنه هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له نێو ماڵ و بینا حکومیـیه‌کاندا خۆیان حه‌شارداوه. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی حکومه‌ت و میلیتانه خێڵه‌کیـیه سووننه‌کانی هاوپه‌یمانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌کداران له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـار‌ی ڕه‌مادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار وه‌ده‌رنێن.
نیکۆلای ملادێنۆڤ سه‌رۆکی شـانده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌غدا گوتی " من به تایبه‌تی له باره‌ی خێرا تێـکچوونی ڕه‌وشی فه‌لـلوجه نیگه‌رانم، که له‌وێ دانیشـتوانه‌که‌ی که‌وتوونه‌ته نێو شه‌ڕه‌کانه‌وه." گوتیشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وامه له داواکردنی گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ شـاره‌که.
ژماره‌یه‌ک له دانیشـتوانی فه‌لـلوجه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسیان گوتووه له شه‌وی چوارشه‌مه‌وه تۆپـبارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاره‌که چڕکراونه‌ته‌وه . چه‌ند گولـله تۆپـێـکیش به‌ر نه‌خۆشـخانه‌ی گشـتی که‌وتوون. به‌پـێی ویسام ئه‌لعیساوی ئه‌گه‌ر بێت و جارێـکی دیکه نه‌خۆشـخانه‌که تۆپـباران بکرێته‌وه، ئه‌وا کارمه‌ندانی نه‌خۆشـخانه‌که جێده‌هێڵن.
نیکۆلای ملادێنۆڤ له‌م باره‌یه‌وه گوتی ده‌بێت نه‌خۆشخانه و ده‌زگا ته‌ندروسـتیـیه‌کان له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه بپارێزرێن.