Accessibility links

پـوتن پـشـتیوانی له‌ خۆکاندیدکردنی سیسی ده‌کات بۆ سه‌رۆکایه‌تی میسر

  • VOA News

سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمر پـوتن پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ وه‌زیری به‌رگری میسر موشیر عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی له‌ خۆکاندیدکردنی بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی میسر.
پـوتن ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی چاوپـێکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ سیسی له‌ مۆسـکۆ گوتی " ده‌زانم بڕیارتان داوه‌ خۆتان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کاندیدبکه‌ن، ئه‌مه‌ بڕیارێـکی زۆر به‌رپـرسانه‌یه‌ که‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ له‌ پـێناو گه‌لی میسر له‌ ئه‌ستۆ بگریت، بۆیه‌ به‌ ناوی خۆم و گه‌لی ڕووسیاوه‌ هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم."
پاشان پـوتن ڕووی ده‌می له‌ سیسی کرده‌وه‌ و گوتی " من بڕوام وایه‌ به‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌ته‌ سه‌رکه‌وتوو ده‌بیت له‌ به‌ده‌ستهێنانی پشـتیوانی و دروسـتکردنی په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی میسردا."
هه‌روه‌ها باسی له‌ گرنگی میسر کرد و گوتی هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌قامگیری له‌ ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌سه‌ر میسر وه‌سـتاوه‌.
هه‌رچه‌نده‌ هه‌تا ئێسـتا سیسی به‌ فه‌رمی خۆکاندیدکردنی ڕانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام وه‌ک شاره‌زایان ده‌ڵێن له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ و ئاماده‌کاری بۆ ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه‌ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر نه‌بیل فه‌همی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ گه‌یشـتوونه‌ته‌ مۆسـکۆ و له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی باڵای ئه‌و وڵاته‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ و وه‌زیری به‌رگری سێرگێی شۆجیو کۆبوونه‌ته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG