Accessibility links

شه‌هرسـتانی: هه‌رێمی کوردسـتان وه‌ڵامی پـێشنیاری به‌غدای داوه‌ته‌وه‌ له‌مه‌ڕ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت

  • VOA News

حسێن شه‌هرسـتانی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ کاروباری وزه‌ ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردسـتان وه‌ڵامی پـێشـنیاره‌که‌ی حکومه‌تی فیدراڵی داوه‌ته‌وه‌ له‌ باره‌ی چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی ناکوکیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌مه‌ڕ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ تورکیا.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند، شه‌هرسـتانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا گوتویه‌تی هه‌رێم له‌ پاش سێ هه‌فته‌ له‌ پـێشـنیاره‌که‌ی به‌غدا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناوه‌رۆکی وه‌ڵامه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کرد.
گوتیشی عێراق خۆشـحاڵ ده‌بێت به‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ کوردسـتانه‌وه‌، به‌ڵام ده‌بێت کۆمپانیای هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی عێراق سۆمۆ سه‌رپه‌رشـتی فرۆشتنی نه‌وته‌که‌ بکات.
هه‌روه‌ها ئاگاهیـیه‌که‌ی بۆ بازرگانان دووباره‌ کرده‌وه‌، ئه‌وانه‌ی بیر له‌ کڕینی نه‌وتی هه‌رێم ده‌که‌نه‌وه‌، وه‌ جارێـکی دیکه‌ش داوای له‌ ئه‌نقه‌ره‌ کرد ڕێگه‌ به‌ هه‌نارده‌کردنی ئه‌و نه‌وته‌ نه‌دات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا.
XS
SM
MD
LG