دادگای ده‌ستوری تایله‌ند داوایه‌کی پارتی دیموکراتی ئۆپـۆزسیۆنی ڕه‌تکرده‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2 ی ئه‌م مانگه، ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی ته‌واو نیـیه بیسه‌لمێنێت ده‌نگدانه‌که نایاسایی بووه.
دادگاکه له ڕۆژی چوارشه‌ممه بڕیاره‌که‌ی دا و له‌گه‌ڵیدا سـکاڵایه‌کی پارتی Pheu Thai ی ده‌سه‌ڵاتداریشی ڕه‌تکرده‌وه که گوتویه‌تی چه‌ندین هه‌فته‌ی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسیۆن به مه‌به‌ستی تێکدانی ڕه‌وشی وڵات بووه.
ئه‌م بڕیارانه‌ش هیچ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی تایلاند ناکات که له سـاڵی ڕابردووه‌وه دووچاری ناسه‌قامگیری بووه و حکومه‌ت له‌کارکه‌وتووه.
سه‌رۆک وه‌زیر یه‌نگلوک شیناواترا هیواداربوو هه‌ڵبژاردنی به‌روه‌خت که له 2 ی مانگی دوو ئه‌نجامدرا کۆتایی به‌م قه‌یرانه بهێنێت. به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی کرد و له چه‌ندان ناوچه‌ش ڕێگای له ئه‌نجامدانی گرت.
له ڕۆژی سێشه‌ممه کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تایله‌ند ڕایگه‌یاند له مانگی چواردا گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن. به‌ڵام کاته‌که به ته‌واوه‌تی ڕانه‌گه‌یه‌ندرا.
هه‌تا هه‌موو کورسییه‌کانی خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مان پڕ نه‌کرێته‌وه ناتوانرێت حکومتێکی نوێ پـێکبهێنرێت و خاتو یه‌نگلوکیش وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتێکی سنوورداری ده‌بێت.