Accessibility links

جان کێری ده‌ست به‌ گه‌شـتێـکی نوێ بۆ ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی ئاسیا ده‌کات

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری پـێنجه‌م گه‌شتی بۆ ئاسیا ده‌کات وه‌کو گه‌وره‌ دیپلۆماتی ئه‌مه‌ریکا، له‌م گه‌شته‌یدا سه‌ردانی کۆریای باشور و چین و ئیندۆنیسیا ده‌کات به‌ مه‌به‌سـتی هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌کان له‌سه‌ر ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کاندا.
جان کێری له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ واشنتۆنه‌وه‌ بۆ سیئۆل به‌ڕێکه‌وت له‌ کاتێکدا کاربه‌ده‌سته‌ باڵاکانی کۆریای باکور و باشور له‌ وتووێژێکی ئاست به‌رزدان و کۆریای باکوریش به‌رده‌وام ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت له‌مه‌ڕ مانۆڕی له‌شکری هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور.
پاشان جان کێری سه‌ردانی بێژینگ و جاکارتا ده‌کات. گه‌شته‌که‌ی هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاڵۆزیـیه‌کان له‌ نیوان چین و وڵاته‌ دراوسێ بچوکه‌کانی له‌سه‌ر ئاوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری چین.
پاش سه‌ردانی بۆ ئیندۆنیسیا به‌ر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا جان کێری سه‌ردانی میرنشینه‌ یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌بیش ده‌کات.
XS
SM
MD
LG