Accessibility links

عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی له‌شـکری میسر سه‌ردانی ڕووسیا ده‌کات

  • VOA News

سه‌رۆکی له‌شـکری میسر مارشاڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی به‌ سه‌رۆکایه‌تی شـاندێـکی وڵاته‌که‌ی گه‌یشـتووه‌ته‌ مۆسـکۆی پایته‌ختی ڕووسیا.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی میسر ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ردانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سیسی بۆ ڕووسیا به‌ مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ باره‌ی هاوکاری سـتراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌پـێی ئاژانسی مینای فه‌رمی میسر، بڕیاره‌ سیسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن کۆبـبێته‌وه‌ و پاشان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی بۆ سازبکرێت له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی سێرگێی شۆیجو.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرامی دوڵه‌تی میسر، ده‌ڵێت مه‌به‌سـتی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنێـکی له‌شـکریـیه‌ به‌ به‌های 2 ملیار دۆلار که‌ عه‌ره‌به‌سـتانی سعودیـیه‌ و ئیماراتی عه‌ره‌ب بڕێـکی زۆری پاره‌که‌ دابین ده‌که‌ن.
مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردوو ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئنته‌رفاکسی ڕووسیا گوتی میسر خوازیاره‌ سیسته‌می به‌رگری موشه‌کی و فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری MIG-29 له‌ ڕووسیا بکڕێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سیسی بۆ ڕووسیا پاش سێ مانگ له‌وه‌ دێت که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری سێرگێی شۆجیو سه‌ردانی قاهیره‌یان کرد.
XS
SM
MD
LG