یه‌مه‌ن به فه‌رمی بڕیاری دا وڵاته‌که‌ی بکرێته فیدراڵی و له شه‌ش هه‌رێم پـێـکبهێنرێت، چوار له باکور و دوو له باشور.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی ئه‌و ده‌سـته‌یه کۆبۆوه که سه‌رۆک ڕایسپاردبوو تاوتووێی چۆنێتی پـێـکهێنانی هه‌رێمه‌کان له وڵات‌دا بکه‌ن. ئاژانسه‌که گوتیشی له پاش وتووێژی چڕ و پـڕ بڕیاردرا شه‌ش هه‌رێم پـێـکبهێنرێت.
هه‌رێمی حه‌زره‌مه‌وت، پایته‌خته‌که‌ی موکه‌لـلا ده‌بێت و پارێزگاکانی ئه‌لمهره و حه‌زره‌مه‌وت و شه‌بوه و سقتری له باشور ده‌گرێته‌وه.
هه‌رێمی سه‌با، پایته‌خته‌که‌ی شـاری سه‌با ده‌بێت و پارێزگاکانی به‌یزا و جه‌وف و مائریب له نێویدا ده‌بن.
هه‌رێمی عه‌ده‌ن، پایته‌خته‌که‌ی شـاری عه‌ده‌ن و پارێزگاکانی ئه‌بیه‌ن و له‌حج و زاڵع و عه‌ده‌ن له چوارچێوه‌یدا ده‌بن.
هه‌رێمی جوند، پایته‌خته‌که‌ی ته‌عز و ئیب و ته‌عزی تێدا ده‌بێت.
هه‌رێمی ئه‌زال، پایته‌خته‌که‌ی سه‌نعا ده‌بێت و سه‌عده و عومران و زمار ده‌گرێته‌وه.
هه‌رێمی ته‌هامه، پایته‌خته‌که‌ی ئه‌لحه‌دیده و له ڕیمه و محویت و حجه و حه‌دیده پـێـکده‌هێنرێت.
به‌ڵام جوداخوازانی باشور ئه‌م جۆره دابه‌شـکردنه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و داوا ده‌که‌ن وڵاته‌که بکرێته دوو هه‌رێمی سه‌ره‌کی، یه‌کێـک له باکور و ئه‌وی دیکه‌یان له باشور
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ردوو یه‌مه‌نی باشور و باکور له سـاڵی 1990 یه‌کیان گرته‌وه، به‌ڵام دوای چوار سـاڵ ناکۆکی که‌وته نێوان سه‌رکرده‌کانیان و سه‌رۆکی پـێشوو عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح توانی شـکست به سه‌رکرده‌کانی جارانی باشور بدات.