ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری بوو کاتێـک بۆمبێـکی لاڕێ به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیدا ته‌قیـیه‌وه.
پاش نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ئوسامه نوجه‌یفی و براکه‌ی ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ کاتێـک کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیان به گه‌ڕه‌کی سه‌لام له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری موسڵ تێده‌په‌ڕێت، بۆمبێـکی چێنراو به ڕووی کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیان ده‌ته‌قێته‌وه.
به‌پـێی وته‌ی پـۆلیس 2 له پاسه‌وانانی تایبه‌تی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق برینداربوون، به‌ڵام له په‌یوه‌ندیـیه‌کدا له‌گه‌ڵ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ، عه‌لی مه‌حمود به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ که‌وا چوار پاسه‌وانی ئوسامه نوجه‌یفی و یه‌ک پاسه‌وانی ئه‌سیل نوجه‌یفی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه برینداربوون و زیانی مادیش به‌ر سێ ئۆتۆمبیل که‌وتووه، به‌ڵام ڕایگه‌یاند هه‌ریه‌که له ئوسامه و ئه‌سیل سه‌لامه‌تن.