سیاسه‌تمه‌دارێـکی ئیسلامی ناوداری میسر ده‌ڵێت ئه‌م حکومه‌ته کاتیـیه‌ی ئێسـتای میسر که به پاڵپـشـتی له‌شـکر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سه‌رکوتکردن، وڵاته‌که‌ی کردووه به " کۆماری ترس".
عه‌بدولمونعم ئه‌بولفتوح سه‌رۆکی پارتی میسر ئه‌لقه‌ویـیه (حزب مصر القوية) ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانێدا گوتی له ئێسـتادا هیچ ڕێبازێـکی دیموکراسیانه له میسردا نیـیه و ئه‌وه‌تا 21 هه‌زار چالاکوانی سیاسی له زینداندان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌کرێنه ئامانج و 83 ڕۆژنامه‌وان ده‌سـتگیرکراون، ئیدی حکومه‌ت به ڕه‌فتاره‌کانی میسریـیه‌کانی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێی کردوو و وڵاته‌که بووه‌ته " کۆماری ترس".
ئه‌بولفتوح که بۆخۆشی کاندیدی پـێشـووی سه‌رۆکایه‌تی بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2012 ، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کرد که داوایان لێـکربوو جارێـکی دیکه خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کاندیدبکاته‌وه، به‌ڵام داواکه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی بۆیه خۆی کاندید ناکات تاوه‌کو په‌یامێـکی نادوروست به خه‌ڵـکی میسر نه‌دات که گوایه ڕێبازێـکی دیموکراسیانه له وڵاته‌که‌دا هه‌یه. گوتیشی ئه‌وه‌ی له میسردا ڕووده‌دات شانۆگه‌ریـیه‌کی کۆمیدیانه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه عه‌بدولمونعم ئه‌بولفتوح ئه‌ندامی پـێشـووی ئیخوان ئه‌لموسلیمین بوو، به‌ڵام جیابووه‌وه و له سـاڵی 2012 پارتی میسر ئه‌لقه‌ویـیه‌ی پـێـکهێنا و خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کاندیدکرد و به پله‌ی چوارم هات.
پاشان ڕخنه‌گرێـکی توند بوو له سیاسه‌ته‌کانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌ده‌سه‌ڵات لادراو.