Accessibility links

وتووێژه‌کانی ناوکی له‌ نێوان ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌


وتووێژه‌کانی ناوکی نێوان ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستیپێکرده‌وه. ئاژانسی ده‌نگو باسی فه‌رمی ئێران له‌ زاری وته‌بێژێکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران وه‌ ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی تاران باش و بونیادنه‌ره‌و پێشوه‌چوونی تێدایه‌.
بێهروز که‌مالوه‌ندی ڕایگه‌یاند وتووێژ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌کان له‌گه‌ل ئاژانسی ناوکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خوازێت ئێران ئه‌و گومانانه‌ نهێڵێت که‌ هه‌وڵی دروستکردنی بۆمی ناوکی داوه‌ چی ئێرانیشه‌ هه‌میشه‌ نکوڵی له‌وه‌ کردووه‌.
XS
SM
MD
LG