نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت 83 که‌سی سیڤیلی سوریای له ناویاندا که‌سانی به‌ساڵا چوو و منداڵیش ناوچه‌یه‌یکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنیان له شاری حومس چؤڵکردووه.
له ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م که‌سانه به پاس گوێزرانه‌وه وه‌کو به‌شێک له ئاگر به‌ستی 3 ڕۆژی بۆ مه‌به‌ستی مرۆیی تا ڕیگا به سیڤیلیه‌کان بدرێت ده‌ربچن و یارمه‌تی بدرێن.
گه‌مارۆدانی حومس له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ت بوو به‌هۆی نه‌مانی خۆراک له ناوچه‌که. ڕێکخه‌ری کاروباری یارمه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڤاله‌ری ئه‌مۆس داوا له هه‌مو لایه‌نه‌کان ده‌کات ڕێگا به کارمه‌ندانی مرۆیی بده‌ن به ته‌واوه‌تی ده‌ستیان ڕابگات به حومس و شاره‌کانی تری که گه‌مارۆ دراون.
هه‌ر له ڕۆژی هه‌ینی جیگیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا فه‌یسه‌ڵ ئه‌لمقساد ڕایگه‌یاند حکومه‌ت به‌شداری له خولی داهاتووی وتووێژی ئاشتی ده‌کت له بڕیاره ڕۆژی دوو شه‌ممه ده‌ستپێبکات.
ئه‌و وتووێژانه‌ی که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیاوه ڕێکخراوه تا ئێستا هێچ پێشوه‌چوونێکی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بووه بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.