Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: کورد و وتووێژه‌کانی ئاشـتی سوریا

  • VOA News

حکومه‌تی سوریا ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر زاری جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌یسه‌ڵ ئه‌لمقداد ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌ی بڕیاری داوه‌ به‌شـداری له‌ گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌ ژنێڤ بکات که‌ بڕیاره‌ له‌ 10 ی مانگی دوو ده‌سـتپـێـبکات.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ی هه‌له‌و واشنتن بوو که‌ ڕۆبین ڕه‌شوان له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
عه‌بدولسلام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ڕۆژئاوای کوردسـتان له‌ شـاری حه‌سه‌که‌.
ئیبراهیم برۆ، سـکرتێری پارتی یه‌کێتی کورد و ئه‌ندامی شـاندی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کورد بۆ وتووێژه‌کانی ژنێڤ.
XS
SM
MD
LG