Accessibility links

سه‌رۆکی کۆریای باشوری داوا له‌ باکور ده‌کات به‌یه‌کگه‌یاندنی خێزانه‌ دابڕاوه‌کان هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌


سه‌رۆکی کۆریای باشور داوای له‌ کۆریای باکور کرد ڕێککه‌وتنه‌که‌ پوچه‌ڵ نه‌کاته‌وه‌ بۆ به‌یه‌کگه‌یاندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ کاتی شه‌ڕی کۆریاکاندا له‌ یه‌کدابڕوان.
سه‌رۆک، پارک جیون هه‌ی ، ئه‌مڕۆ هه‌یه‌نی له‌ کۆنفرانسێکدا له‌ سیئۆڵ گوتی کۆریای باکور با جارێکی تر زیان به‌و خێزانه‌ په‌رته‌وازانه‌ نه‌گه‌ێنێت.
له‌ ساڵێ ڕابوردووشدا هه‌ردوولا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌یه‌کگه‌یاندنی ئه‌م خێزانانه‌ تا چاویان به‌یه‌ک بکه‌وێت به‌ڵام کۆریای باکور له‌ دووا ساته‌کاندا هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌.
له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌شدا کۆریای باکور ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ربێت و سیئۆل و واشنتن مانۆڕی له‌شـکری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا پـرۆسه‌ی به‌ یه‌ک گه‌یاندنه‌وه‌ی خێزانه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ کۆریای باشوردا له‌سه‌ری ڕێکه‌وتووه‌.
چوارشه‌ممه‌ هه‌ردوو شـاندی کۆریای باکور و باشور له‌ گوندێـکی سنووری نێوانیان کۆبوونه‌وه‌ و ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی 20 بۆ 25 ی مانگی دوو ژماره‌یه‌ک له‌و خێزانانه‌ به‌ یه‌ک بگه‌ینـنه‌وه‌ که‌ به‌هۆی شه‌ڕی نێوانیان له‌ ساڵانی په‌نجاکانی سه‌دی ڕابردوو په‌رته‌وازبوون.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی کۆریای باکور ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندنێـکی کۆمسیۆنی به‌رگری نیشـتیمانی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ تیایدا گوتویه‌تی ئه‌نجامدانی مانۆڕی له‌شـکری له‌گه‌ڵ باشبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو کۆریادا ناگونجێت.
XS
SM
MD
LG