Accessibility links

تالیبان سه‌گێکی له‌شکری هێزه‌کانی ناتۆ ده‌گرێت


تالیبان ده‌ڵێت سه‌گێکی له‌شکری گرتووه‌ که‌ هینی هێزه‌کانی ناتۆیه‌ له‌ ئه‌فغانستان. یاخیبووه‌کان گرته‌ی ڤیدیۆیی سه‌گه‌که‌یان له‌سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک داناوه‌.
ملیتانه‌کان ڕاده‌گه‌ێنن ئه‌و سه‌گه‌ له چه‌ند ڕۆژی کۆتایی ساڵی ڕابوردوودا‌ له‌ میانه‌ی شه‌ڕێک له‌ هه‌رێمی له‌‌غمانی ڕؤژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان گیراوه له‌ کاتیکدا کامیرا و ئامێری GPS ی لێبه‌سترابوو.
ناتۆ ڕۆژی هه‌ینی پشتڕاستی کرده‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌ سه‌گه‌کانی له‌ میانه‌ی چالاکییه‌کیاندا له‌ مانگی 12 وه‌ دیار نه‌ماوه‌ به‌ڵام ورده‌کاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ڕؤژئاوایی به‌ مه‌رجێک که‌ ناویان ئاشکرا نه‌کرێت ڕایانگه‌یاندووه‌ ئه‌و سه‌گه‌ هینی هێزه‌کانی به‌ریتانیایه‌.
تالیبان ده‌ڵێت سه‌گه‌که‌ له‌ ڕه‌وشێکی ته‌ندروستی باشدایه‌ . وته‌بێژێکی تالیبانیش ده‌ڵێت چاره‌نوسی سه‌گه‌که‌ هیشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.
XS
SM
MD
LG