ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکدا نووسیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌زاران ژنیان ده‌سـتگیرکردووه و به شێوه‌یه‌کی خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کردوون و ئه‌شکه‌نجه‌یان داون و ده‌سـت درێژی سێکسیشیان کردوونه‌ته سه‌ر.
ڕێـکخراوه‌که ده‌شڵێت ژنی وه‌ها هه‌ن بۆ چه‌ندان مانگ و بگره بۆ سـاڵانیش به‌بێ هیچ تاوانێـک ده‌سـتگیرکراون، ته‌نها بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له‌سه‌ر کرداری خزمێـکی پـیاویاندا.
ڕێـکخراوه‌که له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که زۆرێـک له‌و ژنانه باسیان له مه‌ینه‌تیـیه‌کانیان کردووه و گوتویانه ڕووبه‌ڕووی لێدانی جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه و فه‌لاقه‌شیان کردوون و هه‌روه‌ها کاره‌باشیان لێداون و ده‌سـتدرێژی سێکسیشیان کراوه‌ته‌سه‌ر.
ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مان له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌م باره‌یه‌وه گوتی وه‌ک لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ده‌مێـکه له‌مه ئاگادارن و پـێشـێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له عێراق گه‌یشـتووه‌ته ئاسـتێـکی ئێجگار زۆر، جا چ به‌رامبه‌ر پـیاو یان ژن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێـک جار به‌رامبه‌ر منداڵانیش کراوه.