حکومه‌تی سوریا نه‌یتوانی له‌و واده‌یه‌ی بۆ دانرابوو هه‌موو چه‌که کیمیاویـیه‌کانی خۆی ڕاده‌ستبکات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت پابه‌ندی ئه‌و دوا مۆڵه‌ته ده‌بێت که دانراوه بۆ کۆتایی هێنانی ته‌واوه‌تی به به‌رنامه کیمیاویـیه‌که‌ی.
به‌پـێی خشته‌یه‌کی کاتی ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی، ده‌بوایه سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌واوی عه‌مباری چه‌که کیمیاویـیه‌کانی ڕاده‌سـت بکردایه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، دیپـلۆماتێـکی ئه‌مه‌ریکایی گوتی هه‌تا ئێسـتا سوریا ته‌نها 4% که‌ره‌سـته کیمیاویـیه‌کانی نه‌هێشـتووه، له کاتێـکدا ده‌بوایه به‌پـێی خشته‌ی کاته‌که هه‌تا 31 ی مانگی دوازده هه‌مووی له‌ناوببرایه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕووسیا گوتی سوریا خۆی بۆ خشته‌یه‌کی نوێ ئاماده ده‌کات و به‌م زووانه چه‌که‌کان ڕه‌وانه ده‌کات. گوته‌بێژی ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی مایکڵ لووهان ئه‌ویش گوتی ڕێکخراوه‌که‌ی چاوه‌ڕێی هه‌واڵه له سوریاوه.
لای خۆیه‌وه جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریاش فه‌یسه‌ڵ ئه‌لمقداد گوتی وڵاته‌که‌ی هێشتا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوکاری ده‌کات و به‌نیازه پابه‌ندی مۆڵه‌تی کۆتایی بـبێت که 30 ی مانگی شه‌شه.