قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و به دیدوبۆچوونی چاودێرانیش دۆخه‌که ئومێدی باشبوونی لێ ناکرێت و ئاماژه‌کانیش خراپـبوونی زیاتری پـرۆسه‌ی سیاسی و ئاسایشی ناوخۆی وڵاتی لێده‌کرێت.
له تازه‌ترین لێـدوانی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆکی فراکسیۆنی عێراقیه، حکومه‌تی ئێسـتا به سه‌رۆکایه‌تی مالیکی به‌رپـرسیار ده‌کات له شـکسـتی سیاسی و ئه‌منی وڵات.
عه‌للاوی جارێـکی تر داوا ده‌کات مالیکی له ده‌سه‌ڵات دوربخرێته‌وه و هاوکات داواش له هاوبه‌شه سیاسیـیه‌کانی ده‌کات ڕێگری بکه‌ن له ویلایه‌تی سێـیه‌می مالیکی.
له لایه‌کی تریشه‌وه لیستی عێراقیـیه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیـیه‌کانی خۆرئاوای عێراق بۆ لێدانی چه‌کدارانی داعش بیانوویه‌که و مالیکی ناوچه سوونیه‌کانی عێراقی پێ ئاڵۆزکردووه و بابه‌ته‌که‌شی لای هاوڵاتیان تێـکه‌ڵ کردووه که شه‌ڕی تێرۆر بووه‌ته ڕێگه‌خۆشکه‌ر بۆ لاباربردنی داواکاری خۆپـیشـانده‌رانی پارێزگا سوونیـیه‌کانی عێراق.
هاوکات فراکسیۆنی عێراقیـیه ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت بۆ ڕێگری له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی داهاتوو له شانسی مالیکیدا ته‌واوبێت پشـتیوانی ڕه‌وتی سه‌در و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیـیان به‌ده‌سـتهێناوه.