Accessibility links

دکتۆر فواد حوسه‌ێن: کێشه‌ی روێشتنی سه‌رۆک بۆ ئه‌مریکا له‌ په‌ێوه‌ندی به‌ لیستی ره‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بوه‌

  • Jani Diylan

دکتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق

دکتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق

بریاروابوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ 27/1 سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا بکات، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه‌ نه‌کرا و میدیاکانی کوردیش هه‌رکام به‌ جۆرێک باسی دکه‌ن. ئایا له‌ راستیدا په‌ێوه‌ندی به‌و لیسته‌ ره‌شه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ پارتی و یه‌کێتی تێدان؟
دکتۆر فواد حوسه‌ێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ڵی ئه‌وه‌ راسته‌. له‌ راستیدا که‌ بانگهێشته‌که‌ هات و کاته‌که‌ دانرا وه‌ کاتی بینینی سه‌رۆک ئوباما و جێگری سه‌رۆک کۆمار باێدن رۆژی هه‌ێنی 31/1، له‌و کاته‌ جه‌نابی سه‌رۆک هه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ی له‌ ئه‌مریکاییه‌کان ئه‌کرد چ ئه‌وانه‌ی له‌ کوردستانن وه‌ یاخود له‌ رێگای باڵێۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا که‌ ناوی پارتی و یه‌کێتی له‌و لیسته‌ لا بده‌ن. دکتۆر فواد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئه‌مه‌ دوو سێ ساڵه‌ نوێنه‌رانی هه‌ردوو یه‌کێتی و پارتی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خه‌ریک بوو ئه‌و ناوانه‌ له‌و لیسته‌‌ لا بده‌ن وه‌ ئه‌مجاره‌ش سه‌رۆکی هه‌رێم که‌ بانگهێشته‌که‌ بۆێ هات و کاته‌که‌ دانرا ووتی بۆمن له‌ بارێکی نه‌گونجاودایه،‌ بۆ من شه‌رمه‌ که‌ من بێم بۆ ئه‌وێی به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر که‌ ئه‌ندامی ئه‌م دوو پارته‌ن وه‌ یاخود لایه‌نگیرانن وه‌ یاخود پێشمه‌رگه‌ ئه‌م دوو پارته‌ بونه‌ که‌ ئه‌چن بۆ کۆنسوڵگه‌ری له‌ هه‌ولێر ڤیزا پیان ناده‌ن، چونکه‌ ئه‌ندامی ئه‌م پارتانه‌ن وه‌ ئه‌مه‌ من ده‌خاته‌ بارێکی نه‌گونجاوودا، وه‌ ئه‌وه‌ بۆ من زه‌حمه‌ته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیشه‌‌ نه‌کرێ من بێم. دکتۆر فواد ده‌شڵێت ئه‌وان هه‌وڵیان داوون به‌ڵام له‌ هه‌وڵه‌که‌یان له‌گه‌ڵ کۆنگریسدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه‌ وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم ئاگاداریان کرده‌وه‌ که‌ من ناتوانم بێم تاکو ئه‌و ئیشه‌ نه‌کرێ".
XS
SM
MD
LG