Accessibility links

باپیر میراوده‌لی:ئه‌و جیاوازیه‌ی که‌وتوه‌ته‌ نێوان هه‌ڤاڵان ده‌بێت کاری باشتری بۆ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێتی بکه‌وێته‌ سه‌ر پێی خۆێ

  • Jani Diylan

Bapir Merawdali

Bapir Merawdali

کۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌ بریار بوو له‌ 31/1 ئه‌نجام بدرێت دووا خرا، ئایا ئه‌م دووا خستنه‌ چاوه‌ڕوانکراو بوو؟
نووسه‌ر و رۆشه‌نبیر کاک باپیر میراوده‌لی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " هۆێ دووا خستنه‌که‌ تا راده‌یه‌ک چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ وا کاتێک دانرابوو که‌ له‌ 31/1 /2014 به‌ڵام به‌ هۆێ هه‌ندی هۆکاره‌وه‌ کۆنگره‌که‌ دووا خرا، گوایه‌ به‌ هۆێ ته‌واو نه‌بوونی کاری هه‌ندێ له‌ لیژنه‌کان که‌ راپۆرتی کۆنگره‌ ئاماده‌ ئه‌که‌ن وه‌ هه‌ر وه‌ها به‌ هۆێ ترسی ده‌ر نه‌چوونی هه‌ندێ له‌ سه‌رکردایه‌تیه‌کان که‌ له‌م کۆنگره‌ هه‌ڵنه‌به‌ژێرنه‌وه‌ که‌ گوایه‌ کاریگه‌ری سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پاریزگاکان که‌ بریاره‌ له‌ مانگی چوار ئه‌نجام بدرێت وه‌ هۆیه‌کی تر کارکردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو. کاک باپیرهه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت یه‌کێتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دید و بۆچوونی جیاوازی تێدا بوه‌ وه‌ ئه‌و باڵانه‌ی که‌ تا ئێستا له‌ ناو یه‌کێتیدا شاراوه‌ بوه‌ و به‌ هۆێ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مام جه‌لال، ئێستا تا راده‌یه‌ک ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵک و میدیاکانه‌وه‌ باس ده‌کرێت ‌ناکرێ نکوڵی لێ بکرێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و جیاوازیه‌ که‌ تا ئێستا که‌وتوه‌ته‌ نێوان ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌وه‌ که‌ له‌مه‌و دووا په‌رده‌ پۆش ناکرێ و له‌مه‌و دووا کاری باشتر بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێتی بکه‌وێته‌ سه‌ر پێی خۆێ ".

XS
SM
MD
LG