هاوکاتی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و پـێـکدادان له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق، زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل به‌غدای پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 16 که‌س کوژران و 48 که‌سیش برینداربوون.
به‌پـێی لێدوانی ئه‌فسه‌رێـکی پـۆلیسی شـارۆچکه‌ی مه‌حمودیـیه‌ی باشورری به‌غدا، ڕۆژی دووشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک ئه‌نجومه‌نی شارۆچکه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و پاشـان ئۆتۆمبیلێـکی دیکه له بازاڕێـکی نزیکی شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ی یه‌که‌م ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون و 28 که‌سی دیکه برینداربوون.
له ناوچه‌ی حوڕیـیه له باکوری به‌غدا، ئۆتۆمبیلێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س و برینداربوونی 11 که‌سی دیکه.
له ناوچه‌ی به‌له‌دیات له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، ئۆتۆمبیلێـک که له شه‌قامێـکدا ڕاگیرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه و 3 که‌س کوژران و 9 که‌سیش برینداربوون.
له گه‌ڕه‌کی فورات له باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا، پـۆلیس 4 ته‌رمی دۆزیوه‌ته‌وه که هی سێ پـیاو و ژنێـک بووه. ته‌رمه‌کان شوێن گولـله‌یان پـێوه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند 57 که‌سی سه‌ر به داعش و قاعیده‌یان له شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار کوشتووه.