Accessibility links

ره‌زا مه‌نوچه‌هری: له‌ په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌، به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌کان له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نیشتمانیه‌کاندا بوه‌

  • Jani Diylan

reza menwchehi ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری

reza menwchehi ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری

هه‌ر له‌ رۆژی درووستبونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه،‌ چ حکومه‌ته‌که‌‌ وه‌ یاخود پارته‌ کوردیه‌کان له‌ ژێر کاریگه‌ره‌ جۆراوجۆره‌کانی ده‌ره‌وه‌ بوونه‌. ئاخۆ ئه‌م کاریگه‌ریانه‌ به‌ چ ئاراسته‌یه‌کدا بوه‌؟ کاریگه‌ریه‌کان پۆزه‌تیڤ وه‌ یاخود نیگه‌تیڤ بوونه‌؟
کاک ره‌زا مه‌نوچه‌هری رۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری سڤیل له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ هۆی سنووری سرۆشتی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی چواربه‌ری وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوڕشی کورد، کاتی خۆێ که‌ له‌ شاخ بوه‌، به‌شێکی له‌ ئێران بوه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها جار به‌ جار به‌شێکی له‌ شاخه‌کانی باکوری کوردستان بوه‌ و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بوه‌ وه‌ هه‌ندێ په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌دا درووست بوه‌، ئه‌م په‌ێوه‌ندایانه‌ بوه‌ته‌ هۆێ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ له‌گه‌ڵ پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌ێوه‌ندی جۆراوجۆریان هه‌بێ چ پێش سه‌ددام وه‌ یاخود پاش رووخانی سه‌ددام و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌شیکدا به‌ هۆێ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان چ به‌رامبه‌ر به‌ به‌رهه‌ڵه‌ستانیان له‌و وڵاتانه‌دا وه‌ یاخود سه‌رمایه‌گوزاری و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوریه‌کانیان. کاک ره‌زا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کاریگه‌ریه‌کانی وڵاتانی دره‌وه‌ نیگه‌تیڤانه‌ بوه‌ تاکو پۆزه‌تیڤ. سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له‌و جۆره‌ په‌ێوه‌ندیانه‌دا کاکه‌ ره‌زا ده‌ڵێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵا نیشتمانیه‌کان هه‌میشه‌ رووبه‌رووی مه‌ترسی بونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پارته‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان که‌ڵک له‌ قه‌ێرانه‌کان وه‌رگرتوون ".

XS
SM
MD
LG