Accessibility links

به‌ره‌ی نوسره‌ ده‌ڵێت هه‌ر خۆی به‌رپرسیاره‌


ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی لوبنانی به‌رپرسێتی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ ئه‌و هێرشه‌ خۆکوژیه‌ی به‌ ئۆتۆمبێل کرابووه‌ سه‌ر شارۆچکه‌یه‌کی شیعه‌ ئاینزاکان له‌ لوبنان.

له‌و هێرشه‌دا به‌لانی که‌م 3 که‌س کوژراون.

به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ لوبنان له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت هێرشه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی شارۆچکه‌ی هه‌رمل بۆ سزادانی ڕێکخراوی حزبوڵای لوبنان بووه‌ که‌ شان به‌ شانی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن.

ئه‌مه‌ش سێهه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ لوبناندا که‌ به‌ره‌ی نوسره‌ به‌رپرسیارێتی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌.

زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ له‌ لوبنان موسڵمانه‌ شیعه‌ ئاینزاکانی کردۆته‌ ئامانج هاوکاتی به‌شداریه‌کانی حزبوڵا له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی سوریادا که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاڵۆزی و پشێوی له‌ ناو لوبناندا هاتۆته‌ ئاراوه‌.

توندڕه‌وانی سوننه‌ وه‌ک دوژمن له‌ وڵاتیانی شیعه‌ ی لوبنان ده‌ڕوانن به‌ نیشانه‌یه‌کی ڕه‌وای ده‌زانن بۆ هێرشه‌کانیان، چونکه‌ پشتیوانی له‌ حزبوڵا ده‌که‌ن.

دۆسێی ناکۆکی و ئاڵۆزی ئاینزایی له‌ لوبناندا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش باسکراوه‌.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی ده‌نگی ئه‌مریکادایه‌:
XS
SM
MD
LG