هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ جێگرتنه‌وه‌ی حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان به فه‌رمی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستی پێ‌کرد که بڕیاره ڕۆژی 5 ی مانگی چوار هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که بکرێت.
شیکه‌ره‌وه ئاماژه به ژماره‌یه‌ک کاندید ده‌که‌ن که ده‌رفه‌تی سه‌رکه‌وتنیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌هێزه، له‌وانه عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه، ئه‌شره‌ف غه‌نی وه‌زیری پێشووی دارایی و هه‌روه‌هاش قه‌یوم کارزایی برای سه‌رۆکی ئێستای ئه‌فغانستان.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ڕێک یه‌ک ڕۆژ پاش کوژرانی دووان له کارمه‌ندانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی عه‌بدوڵا عه‌بدوڵایه. ئه‌و دوو کارمه‌نده له شاری هیرات له ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان کوژران.
ڕوودانی توندوتیژی یه‌کێکه له گرفت و ته‌گه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی به‌رده‌م ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به تایبه‌تیش که تاڵیبانه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی تێکدانی هه‌ڵبژاردنیان کردووه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگه بۆ سه‌قامگیری سیاسی له ئه‌فغانستان هاوکاتی ئاماده‌یی هێزه سه‌ربازیه‌کانی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ بۆ کشانه‌وه پاش 13 ساڵی شه‌ڕ له ئه‌فغانستان.