پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دواکه‌وتووه. هێشتاش ناکۆکی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا ماوه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی تایبه‌تن به جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیر.
عه‌زیز ڕه‌ئوف، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئێستا هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ڕه‌وشێکی هه‌ستیاردایه و پێداگیری ئه‌م هێزانه‌ش له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت
ده‌شێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بێت که تا ئێستاش کۆمه‌ڵگای ئێمه کێشه‌ی ئابوری هه‌یه و هه‌ر یه‌ک له هێزه‌کان (گۆڕان و یه‌کێتی) ده‌یانه‌وێت ده‌ستیان به پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تدا ڕابگات تا ده‌ستیان بگات به پۆستی تر و به هه‌ندێک تایبه‌تمه‌نێتی تر.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت بۆ هێنده باس له پۆساتی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ناکرێت له‌کاتی دابه‌شکردنی پۆسته‌کاندا؟ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان عه‌زیز ڕه‌ئوف ده‌ڵێت په‌رله‌مان له هه‌رێمی کوردستاندا نه‌بۆته دامه‌زراوێکی گرنگ بۆ بڕیاردان، وه ده‌شڵێت له 4 ساڵی ڕابردوودا په‌رله‌مان شوێنێک بووه بۆ نابووت کردن، وه‌ک شوێنێک بووه بۆ پاکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان نه‌ک لێپێچینه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: