نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌ێنێت له مانگی 1 دا به‌لایه‌نی که‌م 733 که‌س به‌هۆی توندوتیژییه‌کان له عێراق کوژراون ئه‌گه‌ر ئه‌مه جگه له زیانه گیانییه‌کانی پێکدادانه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار.
له‌و ئاماره‌ی که له ڕۆژی شه‌ممه له‌لایه‌ن ئه‌رکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕاگه‌ێنراوه له‌و قوربانییانه‌دا 618 که‌سی سیڤیلی بوون و 115 که‌سیش سه‌ربه هیزه‌کانی ئاسایش بوون. به‌ڵام ڕاپۆرته‌که ئاماره‌کانی توندوتیژییه‌کانی پارێزگای ئه‌نباری تیدا نییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کێشه‌یان هه‌یه له پشتڕاست کردنی زیانه‌کان له‌وێ.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شڵێت به‌لایه‌نیکه‌م 1229 که‌سیش به‌هۆی ته‌ندوتیژییه‌کانی مانگی ڕابوردوو له سه‌رانسه‌ری عێراقدا بریندار بوون.
ژماره‌ی کوژراوه‌کان له شاری به‌غدا له هه‌مو شوێنه‌کانی تر زیاتر بووه که 297 که‌سی تێدا کوژراوه‌و 585 که‌سیش بریندار بوون.