Accessibility links

بان کی موون: پێوسیته‌ وتووێژه‌کانی سوریا ڕژدتر بێت


سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا و به‌ره‌هه‌ڵستانی سیاسی پێویسته‌ هه‌وڵه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانی وڵاته‌که‌یان ڕژد تر و خێرا تر بکه‌ن.
بان کی موون ده‌ڵێت یه‌که‌م گه‌ڕی وتووێژه‌کانی نێوان لایه‌نه‌ سورییه‌کان نیشان ده‌دات پێشوه‌چوونه‌کان سه‌خت ده‌بن و پرۆسه‌که‌ خۆشی سه‌ختتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستپێکردنێک نه‌بێت.
به‌ڕێز بان ده‌ڵێت کاتێک وتووێژه‌کان له‌ 10 ی مانگی 2 ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ پێویسته‌ حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌دو به‌رهه‌ڵستانیشی به‌ شێوه‌یه‌کی نوێ بێنه‌ پێشه‌وه‌.
به‌ڕێز بان و له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری و وه‌زیری ده‌روه‌ی ڕوسیا سه‌رگێ لاڤرۆڤدا کۆبونه‌وه‌ بۆ تاوتوێکردنی وتووێژه‌کان. ئه‌وان هه‌مویان له‌ میونیخن بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی نێونه‌توه‌یی.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دا ببیستن.
XS
SM
MD
LG