هه‌ر که باسی هه‌وڵه‌کان دێته ئاراوه بۆ دابین کردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له ئێران‌دا، هه‌رچه‌ندێک ئه‌و هه‌وڵانه تۆکمه بن به‌ڵام کاتێک به‌ر به‌ربه‌ستی ناکۆکیه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ون ئه‌وا بێهیوایی زیاتر زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر تان و پۆی ڕه‌وشه‌که‌دا و ئیدی به‌هۆی نه‌بوونی هاوڕایی له نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا تارمایی نه‌گه‌یشتنه ئامانج باڵ به‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌وڵه‌کاندا ده‌کێشێت.
هه‌ل و مه‌رجێکی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتۆته ئاراوه، هه‌ل و مه‌رجێک وه‌ک ده‌گوترێت گۆڕانکاری له جوگرافیای سیاسی ئه‌و ناوچه پڕ له کێشمه کێشه به دوای خۆیدا دێنێت.
میوانه‌کانی مێزگرد:
جه‌عفه‌ری حامیدی، شاره‌زای کاروباری ئێران.
فازیل وه‌لیان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
به‌ڵێن ساڵح، میوانداری مێزگرده‌که‌یه.
شیکه‌ره‌وه له‌وبڕوایه‌دان کاتێک به‌راورد له نێوان ئه‌و ژینگه جیاوازانه‌دا ده‌کرێت که کوردی تیادا ده‌ژین، لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌نگاوێک (ئه‌مه ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێک نه‌بێت) له دوای ڕه‌وشه‌که‌وه‌ن. بۆچی؟
وه‌ک شیکه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه سه‌رقاڵی ڕکابه‌ریی یه‌کدین و دووچاری قه‌یرانی ناوخۆیی خۆیان هاتوون، هێنده و زیاتریش له دۆسێ و ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی خۆیان دواکه‌وتوون.
ئێستا پاش لێدوانه‌کانی گه‌وره ڕێبه‌رانی هه‌ردوو کۆمه‌ڵه (کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران) سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌کان بۆ یه‌کگرتنه‌وه ده‌کرێت بگوترێت هیوایه‌ک له بوژاندنه‌وه‌دایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: