فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شـکری عێراق ده‌ڵێت له شه‌ڕ و پـێـکدادانێـکی تونددا له باشوری شـاری فه‌لـلوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای وڵات به لایه‌نی که‌م 40 چه‌کداری سه‌ر به ئه‌لقاعیده کوژراون.
فه‌ریق ڕه‌شید فله‌یح فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌نبار له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند شه‌ڕه‌که به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی له ناوچه‌ی عامریـیه‌ی فه‌لـلوجه‌ی ڕوویدا که 30 کیلۆمه‌تر خوارووی شـاری فه‌لـلوجه‌یه.
فله‌یح گوتیشی له‌شـکر به پشـتیوانی هه‌لیکۆپـته‌ر زیانێـکی گه‌وره‌ی به چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام گه‌یاندووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه شه‌وی پـێـنجشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له شـارۆچکه‌ی که‌رمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌لـلوجه ماڵی سه‌باح که‌رحوت سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباریان ته‌قانده‌وه. چه‌کداره‌کان گوتوویانه که‌رحوت به‌رپـرسیاره له کوژران و برینداربوونی سه‌دان که‌سی سێڤیلی ئه‌نبار.