میسر ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر لێـدوانه‌کانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ ده‌سـتگیرکردنی ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ر به که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له قاهیره که تاوانبارکراون به هاوکاریکردنی ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نادوروست.
به‌در عه‌بدولعاتی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی له هیچ وڵاتێـک یان لایه‌نێـکی ده‌ره‌کی قبوڵ ناکرێت ده‌سـتوه‌ربداته کاروباری دادی وڵات.
گوتیشی دادگایی‌کردنی ئه‌و تاوانبارانه له‌سه‌ر سکاڵای داواکاری گشـتی میسر ده‌کرێت که به‌شێـکه له سیسته‌می دادی وڵات و سه‌ربه‌خۆیـیه‌کی ته‌واوی خۆی هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر کرد به‌و بڕیاریاندا بچنه‌وه که داویانه بۆ دادگایی‌کردنی ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وان.
جێنێفه‌ر سـاکی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی حکومه‌تی میسر ڕۆژنامه‌وانان و که‌سانی دیکه تاوانبارده‌کات به بیانووی بێ بنه‌ما، ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها هه‌ڵه‌یه، به‌ڵـکو نیشانه‌ی بێ به‌هایـیه به پاراستنی ماف و ئازادیـیه سه‌ره‌تایـیه‌کان.
داواکاری گشـتی میسر ڕۆژی چوارشه‌ممه داوای دادگایی‌کردنی 20 ڕۆژنامه‌وانی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره کرد به تاوانی هاوکاریکردنی کۆمه‌ڵێـکی تێرۆرسـتی که مه‌به‌ست لێی کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینه، تاوانباره‌کانیش 16 میسری و چوار که‌سی بیانین. هه‌تا ئێسـتا ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر هه‌شت که‌سیان ده‌سـتگیرکردوون.
که‌ناڵی جه‌زیره‌ش لای خۆیه‌وه تۆمه‌ته‌کانی میسری ڕه‌تکرده‌وه و له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی هه‌موو جیهان ده‌زانێت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ڕۆژنامه‌وانه‌کانیان کراون بێ بنه‌مان.